Skip to content Skip to footer

کۆمپانیای کۆنسێپت ئینتەریۆرز کۆمپانیایەکی تایبەتمەند وە پێشەنگە لە بواری دروستکردن وە پیشەسازیکرن وە هەروەها پێشەنگە لە بوارەکانی دارتاشی ( لە ڕێگەی ئامێری رۆبۆتی تایبەتەوە)  و ئاسن و کاری دیکۆر، لە کۆمپانیایەکەمان ئەندازیاری شارەزا وە ستافی پرۆفیشیناڵ وە ستافی تەکنیکی ئیش دەکەن، کۆمپانیاکەمان شانازی بەو متمانەیە دەکات کە لە ڕێگەی هەوڵ وە ماندوبونێکی بەردەوام وە سەختەوە بەدەستی هێناوە. کارکردن بۆ دابینکردنی بەرهەمی کوالیتی بەرز کە لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بگونجێت بە بەکارهێنانی گونجاوترین کەرەستەی خاو بە ئامێری قەبارەکراو و ئامێری گونجاو لە پڕۆژەکانیدا.

پڕۆژەکان
0+
ساڵانی ئەزموونی تیم
0+

کۆمپانیاکەمان لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کاردەکات، کۆمپانیاکە خاوەنی کارگەیەکی دارتاشییە کە تێیدا ئامێری تایبەت بەکاردهێنرێت (ئامێری رۆبۆتی) بۆ ئەو مەبەستە، زیاتر لە ٢٠٠ کارمەندمان هەیە کە لەلایەن تیمێکی تەکنیکی ئەندازیار و تەکنیکاری تایبەتمەندەوە بەڕێوەدەبرێن.

لە ساڵی ٢٠١٣ یەکەم پێشانگامان لە هەولێر کردەوە، لە ساڵی  ٢٠١٨ دووەم پێشانگامان لە سلێمانی کردەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ سێیەم پێشانگامان لە شاری دهۆک کردەوە. بەهۆی شێوازی دیزاینە ناوازەکەیانەوە پێشانگاکان بە یەکەم پێشانگا دادەنرێت لە جۆری خۆیان لە ناوچەکەدا. ئێمە مۆدێلی ناوەوەی تەواو پێشکەش دەکەین، لە کلاسیکەوە تا مۆدێرن،  وە لە ڤێلاوە تا هۆتێل، هەموو گۆشەیەک بە باشی دیزاین کراوە وە جێبەجێ کراوە بۆ ئەوەی هەموو تواناکانمان بە شانازییەوە پیشان بدەین.

هاوبەشەکانمان

دیدگای ئێمە

ئامانجمان ئەوەیە داهێنەرترین و ئاڕاستەکراوترین کۆمپانیای دیزاین بین کە توانای لێکدانەوە و وەرگێڕانی دیدگای کڕیارمان هەبێت بۆ دیزاین کردنی بەرهەمێکی جیاواز و کارایی.

پڕۆژەکەت گرنگە بۆ هەموو کەسێک لە تیمەکەمان. ستافی بە ئەزموون و سەرچاوەی پێویستمان ئامرازەکانمان پێدەبەخشن بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کارا وەڵامی هەر پێداویستییەکی پڕۆژەکە بدەینەوە.

ئەرکی ئێمە

ئێمە دەمانەوێت “یەکەم و کۆتا کۆمپانیا بین لە هەڵبژاردنەکانتدا کە دەتوانیت پشتی پێ ببەستیت بۆ بەدەستهێنانی بەرهەمێکی کوالیتی بەرز” و باشترین بەرهەم  پێشکەش بکەین لە وانەش دروستکردنی لێوارەکان وەکو (لێوارەکانی پەنجەرە)، کاری پۆڵا، دیزاین کردنی سەقف (سەقفی کناف)، و هەموو چالاکییەکانی تر کە تایبەتن بە دانانی ئەرز و سەقف وە هەموو کەلوپەلی دیکەی ناوماڵ.

فەلسەفەی کۆمپانیاکەمان لەسەر بنەمای ئەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە دامەزراوە:

 “کوالیتی، پاکی لە کاردا، وە هەوڵدان بۆ گەیاندنی بەردەوامی بەرهەمی کوالیتی بەرز بۆ ئەوەی ڕازیبوونی کڕیار بەدەست بهێنین، وە ئێمە هەوڵ ئەدەین هەموو جارێک پرۆژەکانمان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدەین.”

پێشانگە و شوێنی فرۆشتن

کۆمپانیاکەمان پێشانگایەکی هەیە لە هەریەکە لە شارەکانی: هەولێر و سلێمانی و دهۆک، و لەم نزیکانەدا پێشانگامان دەبێت لە بەغدای پایتەخەت وە هەروەها کۆمەڵێک شاری تر.

0+
کاری بە کۆمەڵ
0+
پڕۆژەکان
0+
ساڵەکان
0+
ساڵانی ئەزموونی تیم

سیاسەتی تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە

   کۆمپانیای  Concept Interiors (کۆنسێپت ئینتەریۆرز)  سیاسەتێک پەیڕەو دەکات کە ئامانج لێی دروستکردن و پاراستنی کەشێکی تەندروست و سەلامەتە، لە کاتی ئەنجامدانی هەموو چالاکییەکانییەوە بە مەبەستی ڕێگری کردن لە برینداربوونی کارمەندان وە زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵ و هەروەها پاراستنی ژینگە.

وەک بەڵێندەرێکی بەرپرسیار لە چالاکییەکان وە ژینگەی کارکردن ، ئێمە پابەندین بە هەموو یاسا و ڕێسا ناوخۆییە کارپێکراوەکان، وە ستاندارد وە ڕێسا وە ڕێکارە پەیوەندیدارەکانی تر. ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی کڕیاران وە ڕاوێژکاران چونکە دڵنیابوون لە ڕەزامەندی ئەوان لای ئێمە گرنگە.

پابەندبوون بە گەرەنتی کوالیتی

کۆمپانیای کۆنسێپت ئینتەریۆرز هەوڵدەدات کڕیارەکانمان ڕازی بکات بەپێی ڕێکەوتنەکانی نێوانمان، وە ئەو شتانەی چاوەڕوان لێکراوە لێمان بەدیبهێنێت و بە بەهایەکی بەرزیش. ئەمەش بە ڕێکەوت ڕوونادات بەڵکو لە ڕێگەی ستافە بە ئەزموونەکانمان وە ئەو شارەزایی وە  زانیارییەی هەیانە، وە لە ڕێگەی ئامێری رۆبۆتی و شێوازی دروستی بەرهەمهێنان و کەرەستەی تەواوکردنی دروست بەدەست دێت.

کۆمپانیای کۆنسێپت ئینتەریۆرز پابەندە بە پێشکەشکردنی بەرهەم و خزمەتگوزاری کوالیتی بەرز. ئێمە لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوام بۆ ئەوەی بەرزترین ئاستی ڕازیبوونی کڕیار بەدەست بهێنین کلتوری کوالیتیمان دامەزراندووە. ئێمە متمانە بە کڕیاران دەبەخشین لە ڕێگەی ئەو پرۆسانەی کە ئەنجامی دەدەین و هێڵەکانی بەرهەمهێنان کە پێداویستیەکانیان لە ڕووی کوالیتی و هەروەها لە ڕێگەی جێبەجێکردنی ڕێکارە پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیکییەکانەوە دابین دەکەن.

تیمەکەمان

کۆمپانیای کۆنسێپت ئینتەریۆرز

   کۆمپانیای (CONCEPT INTERIORS) کۆنسێپت ئینتەریۆرز پسپۆرە لە دیزاینکردن وە جێبەجێکردنی خزمەتگوزارییەکانی دیزاینی ناوەوە و ڕووبەر وە دیمەنی سروشتی بۆ پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون و بازرگانی و گشتی.

پەیوەندیمان پێوە بکەن

مافی بڵاوکردنەوە © 2023 conceptinteriors کۆمپانیای

بڕۆ بۆ سەرەوە